نەوا
هێزە ئەمنیەكانی توركیا ئاشكرایانكرد، بە تۆمەتی ئەندام بوون لە ریزەكانی رێكخراوی داعش، 15 عێراقییان دەستگیركردوە.
بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵی توركیا، دوای لێكۆڵینەوە لەلایەن داواكاری گشتیی ویلایەتی قرشەهیر لە ناوەڕاستی ئەو وڵاتە، هێزەكانی دژە تیرۆر هەڵمەتێكی ئەمنیان ئەنجامداوە و تێیدا 15 كەس دەستگیركراون.
رونیشكراوەتەوە، ئەو 15 كەسە عێراقین و تۆمەتی ئەندامبوون لە رێكخراوی داعشیان لەسەرە، دوای دەستگیركردن، گواستراونەتەوە بۆ پشكنینی پزیشكی و دواتر رادەستی دادگا دەكرێن.
هێزە ئەمنیەكانی توركیا ناوبەناو ئەنجامدانی هەڵمەتی ئەمنی و دەستگیركردنی ئەندامانی رێكخراوی داعش رادەگەیەنن.