عەلی زەیدی: كۆبونەوەكانی داهاتووی ئەنجومونی وەزیران دەبینە پارێزگاكان

28 خولەک پێش ئێستا عێراق

نەوا-
عەلی فالح زەیدی سەرۆكوەزیرانی عێراق رایگەیاند، بڕیارمان داوە كۆبوونەوەكانی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیران لە پارێزگاكان ئەنجام بدەین، یەكەم وێستگەشمان پارێزگای دیوانیە و دواتر سەڵاحەدین دەبێت.
ئاماژەی بەوەشدا، مەبەستمانە لە نزیكەوە ئاگاداری ڕەوشی خزمەتگوزاری و تەواوكردنی ژێرخانەكان بین، بۆ ئەوەی پەرە بە سەقامگیری و گەشەپێدان بدەین.
زەیدی وتیشی، پلانی پراكتیكیمان گرتووەتەبەر بۆ پێشخستنی كەرتی نەوت، زیادكردنی بەرهەم و فرەجۆركردنی سەرچاوەكانی هەناردەكردنمان.
روونیشیكردەوە، لە ڕێگەی سندووقی گەشەپێدانەوە شێوازی نوێی وەبەرهێنانمان پەیڕەو كردووە، هەروەها پڕۆژەی دابەشكردنی 1 ملیۆن پارچە زەوی نیشتەجێبوونمان بۆ چارەسەركردنی قەیرانی نیشتەجێبوون خستووەتە كارەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group