نه‌وا
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، په‌یامێكی ئاراسته‌ی بایدن و جێگره‌كه‌ی كرد، داوای پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه ستراتیژییه‌كانی نێوان به‌غدا و واشنتۆن ده‌كات.
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له په‌یامێكدا پیرۆزبایی له جۆ بایدن و كامالا هاریس كرد، به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنیان له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا، كازمی رایگه‌یاندوه، "هیوادارم په‌یوه‌ندییه ستراتیژییه‌كان له نێوان هه‌ردوو وڵات به‌ره‌و داهاتوویه‌كی باشتر هه‌نگاو بنێت، له‌سه‌ر بنچینه‌ی رێزگرتن و هاوكاریی هاوبه‌ش، له‌پێناو تێپه‌ڕاندنی ئاسته‌نگه‌كان و هێنانه‌دیی ئارامی و سه‌قامگیری".
پیرۆزیاییهكهی كازمی له بایدن، له‌كاتێكدایه، كه له‌ماوه‌ی رابردوودا و له سه‌ردانێكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقدا بۆ ئه‌مریكا، هه‌ردوو وڵات له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی سیاسی و ئابوری و سه‌ربازی رێككه‌وتن، هه‌روه‌ها كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له عیراق یه‌كێكه له پرسه پڕ مشتوكڕهكانی نێوان هه‌ردوو وڵات، كه له عیراق دابه‌شبوونێكی گه‌وره هه‌یه له‌نێوان لایه‌ن و پێكهاته جیاوازه‌كان له‌و باره‌یه‌وه.