بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی بڵاوكراونەتەوە، لەشاری هەولێر 10 تۆمەتبار لە ماوەی دوو ڕۆژی جەژنی قورباندا دەستگیر كراون بەهۆی سەربڕینی ئاژەڵی قوربانی .
لە ڕاگەیەنراویًكدا ئاماژە بەوە کراوە، دەستگیرکراوەکان ئاژەڵی قوربانییان لە دەرەوەی کوشتارگەی فەرمی سەربڕیوە، ئەمەش پێشێلکارییەکی ئاشکرای ڕێنماییەكانە بەتایبەتی لە ژێر ڕۆشنایی هۆشدارییەکان لە بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون کە مەترسی ڕاستەوخۆ لەسەر تەندروستی هاووڵاتیان دروست دەکات.
راشگەیەنراوە كە گرنگە هاوڵاتیان پابەندی یاسا و ڕێنماییە تەندروستییەکان بن لەکاتی سەربڕینی ئاژەڵدا، لیژنەکانی چاودێریش بەردەوام دەبن لە کارەکانیان و رێگە بە هیچ سەرپێچییەک نادەن.