پێشنیارێكی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم بەرانبەر موچە رەتدەكرێتەوە

19/11/2020 عێراق

نەوا
پەرلەمانتارێكی عیراق جەختدەكاتەوە، پێشنیاری پێدانی مافی هەناردەكردنی نەوت بە هەرێمی كوردستان لەبەرانبەر دابەشكردنی موچەی فەرمانبەرانی رەتدەكەنەوە، چونكە واتای جیابونەوە دەگەیەنێت.
لەماوەی رابردودا دەنگۆی ئەوە بڵاوبوەوە ژمارەیەك پەرلەمانتار پێشنیاری ئەوەیان كردوە رێگەبدرێت هەرێمی كوردستان نەوت هەناردەبكات، لەبەرانبەردا پابەندبێت بە دابەشكردنی موچەی فەرمانبەرانی خۆی، بەڵام رەعد مەكسوسی پەرلەمانتاری عیراق لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا دەڵێت "ئەو بابەتە جا پێشنیار بێت یاخود تەنها بۆچون بێت، ئەوا رەتیدەكەینەوە، چونكە ئەوە واتای جیابونەوە دەگەیەنێت".
باسی لەوەشكردوە، هەناردەكردنی نەوت ئەركێكی فیدراڵییە و پێویستە لە دەست حكومەتی ناوەنددا بمێنێتەوە، هەروەها ئەركی دابەشكردنی داهات وەك موچە و خەرجییەكانی دیكە تەنها لەلایەن حكومەت بێت.
رەعد مەكسوسی هۆشداریش دەدات لەوەی، ئەگەر كارێكی لەو جۆرە بكرێت ئەوا كێشەی بەدوادا دێت، لەوانەش پارێزگاكانی دیكە داوای هەمان دەسەڵات دەكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group