دەزگای تەندروستی پێشمەرگە: ڤایرۆسی سارس لەناو هاوڵاتیاندا بڵاوبۆتەوە

20/11/2020

نەوا
دەزگای تەندروستی پێشمەرگە، بەپشتبەستن بە زانیارییەكانی تاقیگەی نەخۆشخانەی ئاسا لە سلێمانی، رایگەیاند: جگەلە كۆرۆنا لە ئێستادا ڤایرۆسی سارس لەناو هاوڵاتیاندا بڵاوبۆتەوە.
لە راگەیەندراوێكدا دەزگای تەندروستی پێشمەرگە، باسی لەوەكردووە، "لە تاقیگەی مۆلیكولەری نەخۆشخانەی ئاسا لە پشكنینە نوێكاندا بۆ گومانلێكراوان بە پەتای كۆرۆنا، بۆیان دەركەوتوە كە لەئێستادا جگەلە ڤایرۆسی كۆرۆنا، ڤایرۆسی سارس لەناو هاوڵاتیاندا بڵاوبۆتەوە."
باسی لەوەشكردووە، "دەبێ بەشێوازێكی گونجاو مامەڵە لەگەڵ ئەم جۆرە ڤایرۆسە بكرێت و جیابكرێتەوە لە  SARS-Cov2 كە بە كۆڤید ناسراوە."
بەپێی راگەیەنراوەكەی دەزگای تەندروستی پێشمەرگە "هەندێك لە هاوڵاتیان نیشانەكانی كۆڤیدیان هەیە بەڵام لە پشكنینی PCR بە نێگەتیڤ دەردەچن چونكە كۆڤیدیان نییەو ئەشێ سارسی یەكەمیان هەبێت." 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group