نه‌وا
کۆمپانیایی مۆدێرنای ئەمریکی نرخی ڤاکسینە پەرەپێدراوەکەی بۆ فرۆشتن راگەیاند و ئاشكرای كرد نرخی هه‌ر ژه‌مه ڤاكسینێكیان له سه‌رووی 25 دۆلاره‌وه‌یه.
ستیفان بانسەلی بەڕێوەبەری کۆمپانیای مۆدێرنای ئەمریکی تایبەت بە پەرەپێدانی ڤاکسین رایگه‌یاندووه، نرخی هه‌ر ژه‌مه ڤاكسینێكیان له نێوان 25 بۆ 37 دۆلاره‌وه‌یه"
راشیگه‌یاندووه، بەدوای قازانجێکی زۆرەوە نین و پێشیوایە بە لەبەرچاوگرتنی ئەو تێچووە بەرزە تەندروستیەی کە کەسێک پێویستیەتی کاتێک تووشی کۆرۆنا دەبێت، نرخێکی دادپەروەرانەیە.
هه‌فته‌ی رابردوو كۆمپانیای مۆدێرنا رایگه‌یاندبوو، ڤاكسینه‌كه‌یان به رێژه‌ی 95% سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه و به‌رگریی له له‌شی به‌كارهێنه‌رانی دروستكردووه.