نەوا
دەزگای دژەتیرۆر و وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل هۆشداری دەدات لەوەی كە ئەگەری هەیە ئێران لە تۆڵەی كوژرانی زانا ئەتۆمیەكەی بەرژەوەندییەكانی تەلئەڤیڤ لە دەرەوە بكاتە ئامانج.
بەپێی راگەیەنراوێكی دەزگای دژە تیرۆری ئیسرائیل پێدەچێت ئێران لە وڵاتانی دەوروبەری وەك ئازەربایجان، توركیا، بەحرەین، ئیمارات و جۆرجیا بەرژەوەندیەكانی تەلەڤیڤ بكاتە ئامانج.
هاوكات وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیلیش بە ئاماژەدان بە هەڕەشەكانی بەرپرسانی ئێران لە دوای كوژرانی موحسین فەخریزادە زانای ئەتۆمی ئەو وڵاتە رایگەیاندووە، مەترسی ئەوە هەیە تاران لە وڵاتانی دراوسێی خۆی و لەئەفریقا هێرش بكاتە سەر هاوڵاتیانی ئیسرائیلی.
هەفتەی رابردوو لە نزیك تاران موحسین فەخریزاە كوژرا و بەرپرسانی ئێرانیش ئیسرائیلیان بە كوشتنی ئەو زانا ئەتۆمیە تۆمەتبار كرد و هەڕەشەی تۆڵە سەندنەوەیان كرد.