نه‌وا
جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عیراق ده‌ڵێت "كارده‌كه‌ین بۆئه‌وه‌ى موچه‌ى یه‌ك ساڵى فه‌رمانبه‌ران گره‌نتى بكه‌ین"، داواش له حكومه‌ت ده‌كات پرۆژه‌یاساى بودجه بنێرێته په‌رله‌مان.
جه‌مال كۆچه‌ر به رۆژنامه‌ى "سه‌باح"ى نیمچه‌فه‌رمى وتوه "ئه‌گه‌ر حكومه‌ت پرۆژه‌یاساى 2021 بنێرێت ئه‌وا په‌رله‌مان دواناكه‌وێت له تێپه‌ڕاندنى، هه‌روه‌ك به جدییش كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین موچه‌ى یه‌ك ساڵى فه‌رمانبه‌ران گره‌نتى بكه‌ین".
په‌رله‌مانتاره كورده‌كه ئه‌گه‌رێكی ده‌ستكاریكردنی موچه‌ی هه‌ندێك كه‌س رونده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت "ئه‌گه‌رێك هه‌یه حكومه‌ت په‌ناببات بۆ بڕینى به‌شێك له ده‌رماڵه‌ى چینێكى دیاریكراو نه‌ك هه‌موان، به‌ڵام جارێ ئه‌وه‌ش ته‌ئكیدنه‌كراوه‌ته‌وه".
هه‌روه‌ها جه‌ختده‌كاته‌وه، كه لیژنه‌كه‌یان په‌نابردن بۆ قه‌رزی تر ره‌تده‌كاته‌وه، به‌ڵام له پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021دا قه‌رزی تێدا ده‌بێت و ئه‌وه‌ش شتێكى سروشتییه، چونكه سه‌رجه‌م بودجه‌كان قه‌رزى راستى یاخود پلان بۆ داڕێژراوی تێدایه.