روسیا وەك یەكەم وڵات دەستیكرد بە دابەشكردنی ڤاكسینی دژەكۆرۆنا

05/12/2020 جیهان

نەوا
لە روسیا هەڵمەتی پێدانی ڤاكسینی دژەكۆرۆنا دەستیپێكرد، سەرەتا ئەو چین و توێژانە ڤاكسینیان پێدەدرێت، كە بەركەوتنی زیاتریان هەیە، بەریتانیاش لە چەند رۆژی داهاتودا پرۆسەكە دەستپێدەكات.
بەیانیی ئەمڕۆ (شەممە)، لە نۆرینگە تایبەتمەندكراوەكانەوە لە مۆسكۆی پایتەختی روسیا، پرۆسەی پێدانی ڤاكسینی دژەكۆرۆنای "سپۆتنیك V" دەستیپێكرد، لەو چوارچێوەیەدا 70 نۆرینگەی تایبەت كراونەتەوە و بڕیارە تا كۆتایی ئەمساڵ بۆ 100 نۆرینگە زیاد بكرێن.
بەمەش روسیا بووە یەكەم وڵات ڤاكسینی دژەكۆرۆنا بۆ هاووڵاتیانی بەكاربهێنێت، وەك چۆن یەكەم وڵاتیش بوو لە راگەیاندنی بەرهەمهێنانی ڤاكسینی دژەكۆرۆنا، بەناوی "سپۆتنیك V".
لە قۆناغی یەكەمدا كارمەندانی تەندروستی، مامۆستایان و كارمەندانی كەرتی پەروەردە، هەروەها كارمەندانی كەرتەكانی خزمەتگوزاریی گشتی، كە بەركەوتنی زیاتریان هەیە و ئەگەری توشبونیان بە پەتاكە زیاترە، ڤاكسینەكەیان بۆ بەكاردێت.
لای خۆیەوە حكومەتی بەریتانیا رایگەیاند، رۆژی سێشەممە هەڵمەتی بەكارهێنانی ڤاكسینی دژەكۆرۆنا دەستپێدەكەن، تیایدا ڤاكسینە هاوبەشەكەی كۆمپانیاكانی فایزەر و بایۆنتیك بۆ هاووڵاتیانی بەكاردەهێنێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group