سوپاى ئه‌مریكا واده‌ی كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى له‌ عیراقدا ئاشكراكرد

13/12/2020 عێراق

نه‌وا
سوپاى ئه‌مریكا واده‌ى ده‌ستپێكردنى كه‌مكردنه‌وه‌ى ژماره‌ى سه‌ربازانی سوپاكه‌ى له‌ عیراق راگه‌یاند و جه‌نه‌رالأ فرانك ماكێنزى فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندى هێزه‌كانى ئه‌مریكاش ده‌ڵێت "زۆر به‌ وریاییه‌وه‌ ئه‌و كاره‌ ده‌كه‌ین".
جه‌نه‌رالأ فرانك ماكێنزى له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا وتویه‌تی "له‌ ناوه‌ڕاستى مانگى كانونى دووه‌مدا هێزه‌كانمان ده‌ست به‌ كشانه‌وه‌ ده‌كه‌ن، زۆر وریا ده‌بین له‌ جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌كه‌دا و گرنگییه‌كى زۆرى پێده‌ده‌ین، هه‌روه‌ها ئه‌مریكا كێشه‌ى نییه‌ له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ى ژماره‌ى هێزه‌كانى و به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ كاركردن له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانى له‌ناوچه‌كه‌دا".
رونیشیكردوه‌ته‌وه‌، پێشبینى ده‌كرێت هاوپه‌یمانێتیى ناتۆ ئه‌ركه‌كانى له‌ عیراقدا فراوانتر بكات و وڵاتانى دیكه‌ هێزى زیاتر بهێنن بۆ عیراق، چونكه‌ ئه‌ركى هێزه‌ هاوپه‌یمانه‌كان به‌هێزكردنى ئارامى و ئاسایش و سه‌قامگیریى ناوچه‌كه‌یه‌.
فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندى هێزه‌كانى ئه‌مریكا جه‌ختیله‌وه‌شكردوه‌ته‌وه‌، ئه‌و بابه‌ته‌ى هاوپه‌یمانێتیى نێوده‌وڵه‌تى بێزاركردوه‌، دۆسێی كه‌مپه‌كانی په‌نابه‌رانه‌، كه‌ ئه‌گه‌رى هه‌یه‌ ببنه‌ ناوه‌ندێك بۆ گه‌شه‌سه‌ندنى بیری توندوتیژى.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group