پێشنیاز دەكرێت سەرلەنوێ بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار بەرزبكرێتەوە

08/01/2021 عێراق

نەوا
شارەزایەكی ئابوری عێراق پێشنیاز دەكات لە ئەگەری بەرزبوونەوەی نرخی یەك بەرمیل نەوت بۆ سەرووی 55 دۆلار نرخی دینار بەرامبەر بەدۆلار بەرزبكرێتەوە.
ئانتوان جەمیل شارەزای بواری ئابوری لە عێراق رایگەیاند، ئەگەر بێت و نرخی یەك بەرمیل نەوت بگاتە سەرووی 55 دۆلار كورتهیچنانی بودجە كەمدەبێتەوە و بەوەش حكومەت دەتوانێت جارێكی تر دەستكاری بەهای دراوی نیشتمانی بكات و بەهاكەی بەرامبەر بە دۆلار بەرز بكاتەوە.
ئاشكراشی كرد، پێشنیازیان كردووە، پێشنیازی كەمكردنەوەی نرخی دۆلاریان بۆ حكومەتی عێراقی كردووە بە جۆرێك كەمبكرێتەوە بۆ نیوەی ئەو نرخە زیادەی ئێستای كە چووەتە سەری.
وتیشی، هەر بە هەمان هۆكار حكومەت دەتوانێت پێداچونەوە بە رێژەی لێبڕینی موچەش بكات، كە بەهۆی كورتهێنانی داراییەوە پەنای بۆ بردووە.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، پاش دۆزینەوەی ڤاكسینی كۆرۆنا جوڵەی خستەبازاڕەكان و نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بە خۆیەوە بینیوە و بەو هۆیەشەوە چاوەڕواندەكرێت هەر بەرمیلێك نەوت بگاتە نزیكەی 60 دۆلار.
بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە حكومەتی عێراق تووشی كورتهێنانی دارایی بوو، بۆ چارەسەركردنیشی پەنای بۆ قەرزكردن، لێبڕینی بەشێك لە موچە و دابەزاندنی بەهای دینار بردووە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group