نه‌وا
پاوڵ ئیرلیش پرۆفیسۆر له زانكۆى ستانفۆرد و نوسهرى كتێبى "بۆمبى دانیشتوان" ده‌ڵێت: بارودۆخى هه‌ساره‌ى زه‌وى زۆر له‌وه خراپتره كه زۆرینه‌ى خه‌ڵك ته‌نانه‌ت زانایانیش لێى تێگه‌یشتون.
17 شاره‌زا و زانا و پسپۆڕ یه‌كێك له‌وانه‌ش پاوڵ له راپۆرتێكدا كه له گۆڤارى "فۆرنتێرس ئین كۆنسێرڤهیشن ساینس" بڵاویانكردوه‌ته‌وه باسیان لهوهكردوه: بارودۆخى هه‌ساره‌ى زه‌وى زۆر له‌وه خراپتره كه زۆرینه‌ى خه‌ڵك و ته‌نانه‌ت زانایانیش لێى تێگه‌یشتون، ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ى كه له‌سه‌ر هه‌ساره‌كه و سه‌رجه‌م شێوازه‌كانى ژیانه له‌سه‌رى له‌ناویشیاندا مرۆڤ له گه‌وره‌بوندایه، ته‌نانه‌ت سه‌خته بۆ زانایانیش لێى تێبگه‌ن.
ئه‌و زانایانه كه مه‌كسیكى و ئوسترالى و ئه‌مریكین ئه‌وه‌شیان رونكردوه‌ته‌وه: زیاتر له 150 لێكۆڵینه‌وه به وردى ئاڵنگاریه ژینگه‌ییه سه‌ره‌كیه‌كانى جیهان باسده‌كه‌ن، راپۆرته‌كه هۆشداریش ده‌دات له كۆچى به‌كۆمه‌ڵ به‌هۆى گۆڕانكاریه ژینگه‌ییه‌كان و كێشمهكێشهكان له‌سه‌ر سه‌رچاوه.
جه‌ختله‌وه‌شكراوه‌ته‌وه: پێویسته رێوشوێنى خێرا بگیرێته به‌ر، ئامانج له ئاشكراكردنى ئه‌و زانیاریانه‌ش بانگه‌واز نییه بۆ خۆڕاده‌ستكردن، به‌ڵكو پێدانى "دوشێكى سارد"ه به سه‌ركرده‌كانى جیهان ده‌رباره‌ى بارودۆخى هه‌ساره‌كه، بۆ ئه‌وه‌ى خۆمان له داهاتویهكى ترسناك رزگار بكه‌ین.