قوربانیانی تەقینەوەكانی بەغدا گەیشتە سەروو 100 قوربانی

21/01/2021 عێراق

نەوا-
تەحسین خەفاجی وتەبێژی سەركردایەتی پرۆسە هاوبەشەكان ئاشكرایكرد: ئاماری قوربانیانی دوو تەقینەوە خۆكوژییەكەی شاری بەغدا گەیشتونەتە 28 كوژراو و 73 بریندار.
تەحسین خەفاجی لە لێدوانێكدا بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراقی وتوە: ژمارەی قوربانیانی تەقینەوە خۆكوژیەكانی ناوچەی "باب الشرجی" زیادیان كردوە و كۆتا ئامار 28 كوژراو و 73 بریندارن.
بەپێی زانیاریەكان، تەقینەوەكان دوو كەسی خۆكوژ بوون و پشتێنی بۆمبڕێژكراویان لەخۆیان بەستوە و لەناو بازاڕێكی میللی خۆیان تەقاندوەتەوە.
لای خۆشیەوە كازم بوهان بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی بەغدا ژمارەی قوربانیەكانی پشتڕاست كردوەتەوە و باسی لەوەكردوە، 28 شەهید و 73 بریندارن.  

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group