نه‌وا
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم واده‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی شوباتی فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆرانی راگه‌یاند.
جوتیار عادل وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم له پرێس كۆنفرانسێكدا رایگه‌یاند، رۆژی 25 ی ئه‌م مانگه ده‌ست به دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی شوبات ده‌كرێت.
وته‌بێژی حكومه‌ت باسی له‌وه‌شكرد، به له‌به‌رچاوگرتنی رێكاره ته‌ندروستیه‌كان موچه دابه‌شده‌كرێت.
تائێستا دیار نییه رێژه‌ی لێبڕینی موچه چه‌نده.
پێشتر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایگه‌یاندبوو، لیوا هاوبه‌شه‌كانی سه‌ر به‌و وه‌زاره‌ته به بێ لێبڕین موچه‌ی سێ مانگ به‌یه‌كه‌وه وه‌رده‌گرن.
هاوكات وه‌زاره‌تی دارایی‌ش رایگه‌یاندبوو، ره‌زامه‌ندی وه‌رگیراوه بۆ ئه‌وه‌ی موچه‌ی مانگی یه‌كی فه‌رمانبه‌رانی ره‌گه‌زنامه كه یه‌كێكه له فه‌رمانگه فیدراڵییه‌كان به بێ لێبڕین دابه‌شبكرێت.