نەوا
نەوتی خاو بەردەوامە لە بەرزبونەوە و نرخێكی نوێی تۆمار كرد و یەك بەرمیل خاوی برێنت بە سەروو 67 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەكرێت.
بەپێی راپۆرتە ئابوریەكان لە بازاڕەكانی مامەڵەكردن بە نەوتی خاوەوە: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی نەوت بەرزبونەوەی زیاتری بەخۆیەوە بینیوە و یەك بەرمیل خاوی برێنت بە 67 دۆلار و 28 سەنتەوە مامەڵەی پێوەدەكرێت.
بەپێی هەمان ئەو راپۆرتانە: هەروەها بەرمیلێك خاوی تەكساسی ئەمریكا بە 63 دۆلار و 67 سەنت دەفرۆشرێت و بەرمیلێك خاوی رێكراوی ئۆپێكیش بەرامبەر 63 دۆلار و 73 سەنتە، نرخێكی نوێی نەوتیش گەیشتوەتە بەرزترین ئاستی لەماوەی زیاتر لە ساڵێكدا.
شارەزایان هۆكاری بەرزبونەوەی نرخی نەوت بۆ سیاسەتەكانی تایبەت بە پشتگیری گەشەی ئابوریی و دابەزینی ئاستی نەوتی بەرهەمهێنراوی ئەمریكا دەگەڕێننەوە.