وتەبێژی حكومەتی عێراق: عەلی زەیدی پەرۆشە بۆ پاراستنی شایستە داراییەكانی گەلی كوردستان

1 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق
نەوا-
حەیدەر عەبودی وتەبێژی حكومەتی عێراق لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی العراقییە، باسی لەوەكردوە، ئۆپەراسیۆنی بەدواداچون بۆ قاچاغچییەكانی نەوت و بڕینی دەمارەكانی تۆڕەكانیان بەردەوامە و حكومەتیش دەستەوەستان نابێت لە بەرامبەر ئۆپەراسیۆنەكانی قاچاغچێتی نەوت، بەدوای تێوەگلاواندا دەچێت و پەردە لەسەر هەر كارێكی قاچاغچێتی سامانی نەوتی لە پارێزگا جیاوازەكاندا لادەدات.
ئاماژەی بەوەشدا، دەیان ملیار دۆلار لە ئەنجامی قاچاغچێتی نەوت دەچێتە گیرفان و هەژمارە تایبەتەكانەوە كە گەلی كوردستان لێی سودمەند نابێت.
عەبودی وتیشی، زەیدی جەختی كردوەتەوە، ئەو بەرپرسە لە پاراستنی گەلی كوردستان و جیاوازی لە نێوان پارێزگایەك و پارێزگایەكی تردا ناكات و بەرگریكردن لە مافی عێراقییەكانی لە زاخۆوە تا بەسرە خستوەتە ئەستۆی خۆی.
پەیوەست بە پشكی هەرێمی كوردستان، ئاشكرایكردوە، سەرۆك وەزیران پەرۆشە بۆ پاراستنی شایستە داراییەكانی گەلی كوردستان و مافە دەستورییەكانی و مافەكانیشی بە دەستور گەرەنتی كراو، موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دورە لە هەر ناكۆكی و جیاوازییەك.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group