پەرلەمانتارێك 3 هۆكار بۆ دواكەوتنی تێپەڕاندنی بودجە ئاشكرا دەكات

25/02/2021

نەوا-
ئەحمەدی حاجی رەشید ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەڵێت: پشكی هەرێم و پشكی پارێزگاكان و پلە وەزیفییەكان تێپەڕاندنی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021یان دواخستوە.
ئەحمەدی حاجی رەشید بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییەی وتوە: سێ‌ بابەت بونەتە هۆكار بۆ دواخستنی تێپەڕاندنی پرۆژە یاسای بودجەی ئەمساڵ.
رونیشیكردوەتەوە: ئەوانیش پشكی پارێزگاكان، پشكی هەرێمی كوردستان و پلە وەزیفییەكان، حكومەت و سەرۆكایەتی پەرلەمان و كوتلەكان سەرجەمیان لە گۆڕانكاریەكانی پرۆژە یاساكە ئاگادار كراونەتەوە.
ئەندامەكەی لیژنەی دارایی ئەوەشی ئاشكرا كردوە: سەرەتای هەفتەی داهاتو وەفدی هەرێمی كوردستان دەگەڕێنەوە بەغدا، ئەوەش بۆ یەكلاكردنەوەی ناكۆكیەكان لەبارەی پرۆژە یاسای بودجە و یەكلاكردنەوەی.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group