كۆرۆنا باڵوێزخانه‌ی عێراق له‌ ئوردن داده‌خات

03/03/2021 عێراق
نه‌وا
باڵیۆزخانه‌ی‌ عیراق له‌ وڵاتی‌ ئوردون داخستنى باڵیۆزخانه‌كه‌ى به‌هۆى ڤاپرۆسى كۆرۆناوه‌ راگه‌یاند.
باڵیۆزخانه‌ی‌ عیراق له‌ وڵاتی‌ ئوردون له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، دواى ئه‌وه‌ى چه‌ند حاڵه‌تێكى توشبون به‌كۆرۆنا له‌ ناو كارمه‌ندانی‌ باڵیۆزخانه‌كه‌ ده‌ستنیشانكرا، بڕیاردرا بۆ ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ك باڵیۆزخانه‌كه‌ دابخرێت.
رونیشیكرده‌وه‌، داخستنى باڵیۆزخانه‌ی‌ عیراق له‌ وڵاتی‌ ئوردون له‌سه‌ر راسپارده‌ی‌ شانه‌ی‌ قه‌یرانه‌كانی‌ ئوردون بوه‌ له‌پێناو سه‌لامه‌تی‌ هه‌مووان، بڕیاره‌كه‌ش له‌ رۆژی‌ سێشه‌ممه‌ 2ی‌ ئازاری 2021 ده‌ستپێده‌كات و كونسوڵخانه‌كه‌ش ده‌گرێته‌وه‌.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group