پاپای ڤاتیكان بەرەو عێراق بەڕێكەوت

05/03/2021 جیهان

نەوا
پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیكان بەرەو عێراق بەڕێكەوت و بڕیارە لە سەردانە سێ رۆژیەكەیدا سەردانی بەغدا، نەجەف، ناسریە، هەولێر و موسڵ بكات.
بەر لە سەردانەكەی بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان، پاپا فرانسیسی ڤاتیكان لە ڕێگەی هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر)ەوە پەیامێكی بە زمانی عەرەبی ئاراستەی هاووڵاتییانی عێراق كرد.
پاپای فاتیكان نووسیویەتی "سبەی بەسەردانێكی سێ ڕۆژە حەجی عێراق دەكەم، ماوەیەكی درێژ بوو حەزم دەكرد دیدارم لەگەڵ ئەو گەلەدا هەبێت كە ئازاری زۆریان بینیوە".
هەروەها داوای كردووە بە نوێژ بەشداری لەو سەردانەی بكرێ، بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە بێتە ئەنجامبدرێت و بەرهەمدار بێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group