نه‌وا
ئه‌ڕشه‌د ته‌ها ڕاوێژکاری پێشکه‌وتووی ئابووریی په‌رله‌مانی کوردستان ده‌ڵێت، به‌پێی یاسای په‌سه‌ندکراوی بودجە, حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پابه‌ند ده‌بێت به لابردنی پاشه‌که‌وتی مووچە و بڕیاره‌که له 1- 1- 2021وه جێبه‌جێ ده‌کرێت و حکومه‌تی عێراق قه‌ره‌بووی سێ مانگی پێشووی مووچەخۆرانی کوردستان ده‌کاته‌وه که به لیێڕینهوه مووچەیان وه‌رگرتووه, له مانگی چواریشه‌وه مانگ به مانگ به‌غدا بودجەکه ده‌نێرێت تا کۆتاییی ساڵ, چونکه ڕێککه‌وتنه‌که وا کراوه.
ئه‌ڕشه‌د ته‌ها له لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی راشگه‌یاندووه: "دوای حه‌وت ساڵ هه‌رێمی کوردستان به‌شه‌بودجه‌ی له عێراق ده‌بێت, هه‌رچه‌نده ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌ی له نێون حکومه‌تی هه‌رێم و حکومه‌تی ناوه‌ندی له به‌غدا کرابوو نه‌چووه سه‌ر و هه‌مواری زۆری تێدا کرا له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی لێژنه‌ی داراییەوه و پشکی هه‌رێم زۆر که‌می کردووه به به‌راورد بە ساڵانی پێش 2014 چونکه له 17٪ دابه‌زیوه بۆ 12.67%و ئه‌وه‌ی به واقعی ده‌گاته هه‌رێم 7.3%یه نه‌وه‌ک 12.67% چونکه به‌شی هه‌رێم 16.4 تریلۆن دیناره، به‌ڵام 9.5 تریلۆن ده‌گاته هه‌رێم دوای لێبرینی خه‌رجی سیادی و حاکمی".
باسی له‌وه‌شكردووه: "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش په‌سه‌ندکردنی بودجه و پشکی هه‌رێم چه‌ند لایه‌نێکی ئه‌رێنیی هه‌یه، وه‌ک داننان به مافی هه‌رێم له ده‌رهێنان و فرۆشتنی نه‌وت به سه‌ربه‌خۆیی، ئه‌وه‌ش مانای وایه هه‌موو دۆسیه‌کانی دادگاکان که حکومه‌تی فیدراڵ تۆماری کردووه له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌رێم یه‌کلا ده‌بێته‌وه و حکومه‌تی هه‌رێم توانای ده‌بێت وه‌به‌رهێنانی زیاتر له سێکته‌ری نه‌وت و غاز بکات و نرخی فرۆشتنیشی به‌رز بکاته‌وه."
ڕاوێژکاره‌که‌ی ئابووریی په‌رله‌مانی کوردستان ڕوونیشی کرده‌وه: "دابه‌زین و نزمبوونه‌وه نرخی نه‌وت هیچ ئاسته‌نگێک دروست ناکات بۆ پشکی هه‌رێم له به‌غدا, چونکه ئه‌گه‌ر نرخی نه‌وتیش دابه‌زی، عێراق خاوه‌نی یه‌ده‌گه و ده‌توانێت هه‌ر کورتهێنانێک پڕ بکاته‌وه که له‌و ڕووەوە دروست ببێت, ئێمه وه‌ک حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان زامنی ئه‌وه‌مان کردووه که وه‌ک پشکی هه‌رێم له پرۆژه‌که‌دا ئاماژه‌ی بۆ کراوه".