نه‌وا
وه‌زاره‌تی به‌رگری بریتانیا رایگه‌یاند، هێزه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تی به‌هاوكارى هێزه ئه‌منییه‌كانى عێراق ئۆپراسیۆنێكیان له چیای مه‌خمور دژ به‌چه‌كدارانى داعش به‌سه‌ركه‌وتویى ئه‌نجامدا.
وه‌زاره‌تی به‌رگری بریتانیا له‌راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئۆپراسیۆنه‌كه ماوه‌ى 10 ڕۆژ به‌رده‌وام بوه و له‌چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی نێوان هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی داعش له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كانى عێراق ئه‌نجامدراوه و تیاییدا ژماره‌یه‌ك پێگه‌ی داعش له چیای مه‌خمور بۆردومانكران و ئۆپراسیۆنه‌كه‌ش سه‌ركه‌وتو بوه.
رونیشیكرده‌وه، به‌ریتانیا و هاوبه‌شه‌كانی له‌عێراق و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌رده‌وامن له‌هه‌وڵه‌كان بۆ كۆتایى هێنان به‌بونی گروپی چه‌كداری داعش له‌و ناوچانه‌ی كه خۆیان تێیادا حه‌شارداوه و له‌نده‌ن پابه‌نده به شكستپێهێنانی داعش و ئه‌و ئۆپراسیۆنه‌ش ده‌بێته هۆی كه‌مبونه‌وه‌ى تواناى داعش له بڵاوكردنه‌وه‌ی ئایدۆلۆژیا ژه‌هراوییه‌كه‌ی له‌عێراق و جیهان.