نه‌وا
نرخی دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر به دینار ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی تۆمار كرد و 100 دۆلار 149 هه‌زار دیناری تێپه‌ڕاند.
ئێواره‌ی رۆژی سێ شه‌ممه له كاتی داخستنی بازاڕه‌كانی ئاڵوگۆڕی درا نرخی 100 دۆلاری ئه‌مریكی بۆ 149 هه‌زار و 150 دینار به‌رز بووه، ئه‌مه‌ش به‌رزترین نرخی تۆماركراوی دۆلاره له دوای گۆڕانكاری له به‌های دینار.
چاودێرانی بازاڕ و شاره‌زایانی بواری ئابوری هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه كه له مانگی ره‌مه‌زاندا خواست له سه‌ر كه‌لوپه‌ل و خۆراك زیاد ده‌بێت و به هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری ئه‌و پێداویستیانه له ده‌ره‌وه و به دۆلار هاورده‌ده‌كرێن، له ئه‌نجامدا زیادبوونی خواست له‌سه‌ر دۆلار بووه‌ته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كه.
هاوكات هۆكارێكی تری بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه كه به‌شێكی بازرگانه‌كان له ماوه‌ی رابردوودا به هیوای ئه‌وه‌ی به‌های دۆلار نزمببێته‌وه، پاره‌كانیان به دینار راگرتبوو، به‌ڵام دوای جێگیركردنی به‌های دۆلار له بودجه‌دا گوژمێكی زۆر له دینار خراوه‌ته بازاڕ و ئه‌مه‌ش هێنده‌ی تر به‌های دۆلاری به‌رزكردوه‌ته‌وه.