ماكێنز: بە هەمیشەیی لە عێراق ناكشێینەوە

21/04/2021 عێراق

نەوا-
جەنراڵ كینیس ماكێنزی فەرماندەی ناوەندیی سوپای ئەمریكا و بەرپرس لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەڵێت: وای نابینێت لە داهاتودا سوپای ئەمریكا بە تەواوەتی لە عێراق بكشێتەوە و رێكەوتنی ستراتیژی نێوان هەردو وڵاتیش نابێتە هۆی كشانەوەی گەورەی هێزەكان.
رۆژنامەی "زی ناشناڵ"ی بەریتانی لە زاری ماكێنزیەوە بڵاویكردوەتەوە: وای نابینم كە لە داهاتودا هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق بكشێنەوە، ئەو 2 هەزار و 500 سەربازە ئەمریكیەی لە عێراقدان رۆڵی راوێژكارییان هەیە نەك شەڕكەر.
رونیشیكردوەتەوە: هەروەها پێشبینی ئەوە ناكەن گفتوگۆی ستراتیژی نێوان واشنتۆن و بەغدا ببێتە هۆی كشانەوەی گەورەی هێزەكانی ئەمریكا لەو وڵاتە.
هەرچی سەبارەت بەو سەربازانەی وڵاتەكەیەتی كە ژمارەیان 3 هەزار و 500 سەربازە و لە ئەفغانستان دەكشێنەوە وتی: دوای دەرچونیان لەو وڵاتە بە ناوچەكەدا بڵاودەكرێنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group