زانایان خراپترین سەردەم بۆ مرۆڤایەتی ئاشكرا دەكەن

05/05/2021 هەمەڕەنگ

نەوا-
زانایان ئاشكرایانكردوە، نە كۆرۆنا و نە تاعون و نە ئەنفلۆنزای ئیسپانی خراپترین سەردەم نەبون بۆ مرۆڤایەتی، بەڵكو روداوێكی تر بوە  كە ساڵی 536ی میلادی رویداوە، ئەویش دوای ئەوەی هەورێكی چڕ بەری خۆری لە زەوی گرتوە و ئەو سەردەمە خراپەش زیاتر لە یەك سەدەی خایاندوە.
بەپێی راپۆرتێك كە لە پێگەی "ئاینس ئەلێرت" بڵاوكراوەتەوە، خراپترین سەردەم لە مێژوی مرۆڤایەتیدا تاعون نەبوە كە لە چاخەكانی ناوەڕاستدا بڵاوبوەتەوە، هەروەها ئەنفلۆنزا نەبوە كە ساڵی 1918 بڵاوبوەوە و نزیكەی 100 ملیۆن كەسی كوشت، تەنانەت پەتای كۆرۆناش نەبوە كە ئێستا تەنگی بە جیهان هەڵچنیوە.
مایكڵ ماكۆرمێك زانای شوێنەوارناس لە زانكۆی هارڤاری ئەمریكی و نوسەری سەردەمی چاخەكانی ناوەڕاست لە گۆڤاری "ساینس" باسی لەوەكردوە: ساڵی 536ی زایینی خراپترین سەردەمی مێژوی مرۆڤایەتی دەستی پێكردوە و تا ساڵی 640ی زایینی بەردەوام بوە، واتا زیاتر لە یەك سەدە.
رونیشیكردوەتەوە: دوای ئەوەی ساڵی 536 هەورێكی چڕ بەری ئاسمانی لە زەوی گرتووە، پلەكانی گەرما زۆر دابەزیون و هەراو ئاژاوەی لە جیهاندا دروست كردوە، ئەوەش بەهۆی وشكەساڵی و لەناوچونی بەروبوم و تەنانەت لە هاوینیشدا لە چین بەفر باریوە و پەتا بڵاوبوەتەوە.
ئەو زانایە باسی لەوەشكردوە: بەپێی بەڵگەكان هۆكاری دروستبونی هەورەكە تەقینەوەی بوركانەكان بووە و لە لێكۆڵینەوەی تاقیگەیی لە بەفری نێوان سنورەكانی سویسرا و ئیتاڵیا زانیاری نوێ لەسەر ئەو سەردەمە دەستكەوتوە، لەساڵی 536 تێكەڵبونی خۆڵی بوركانی و چینە سەهۆڵیەكان روویداوە، ئەوە روداوێكی بوركانی گەورەی لێكەوتوەتەوە، بوركانەكان جارێكی تر لەساڵی 540دا وروژاون، دواتر لە 541 "تاعونی جستنیان" سەریهەڵداوە و هەموو شتێكی لە خراپەوە گۆڕیوە بۆ خراپتر.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group