ناسنامەی ئەو كچەی لە پردی وڵوبە خۆی هەڵدا خوارەوە ئاشكرا كرا

06/05/2021

نەوا
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی  بڵاویكردەوە: ناسنامەی ئەو كچە ئاشكرا كراوە كە لەسەر پردی وڵوبە خۆی هەڵدایە خوارەوە و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستی پێكردوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە بڵاوكراوەیەكدا ئاماژەی بەوەداوە: پاش ئەوەی كچێك لەسەر پردی وڵوبەی شاری سلێمانی خۆی هەڵدایە خوارەوەو گیانی لەدەستداو ناسنامەكەی نادیاربو، دەستكرا بە بەدواداچون بۆ دیاریكردنی ناسنامەكەی و هۆكاری روداوەكە.
ئەوەش هاتوە:دوای لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس توانرا ناسنامەی كچەكە ئاشكرا بكرێت ‌و كەسوكاری بدۆزرێتەوە، كچەكە لەدایكبووی ساڵی 2001 و پیشەی خوێندكارەو دانیشتوی گەڕەكی هوانەیە، بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان بەمەبەستی چونی بۆ خولێك لەگەڵ براكەیدا لەماڵ چۆتە دەرەوەو پاش جیابونەوەی لەبراكەی چۆتە سەر پردی وڵوبەو خۆی هەڵداوەتە خوارەوەو بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
جەختلەوەشكراوەتەوە: لەئێستادا لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس بۆ ئاشكراكردنی هۆكاری روداوەكە بەردەوامەو لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەیوانەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ روداوەكە كراوەتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group