حکومەت پشووەکانی جەژنی رەمەزانی دیاریکرد

09/05/2021

نه‌وا
حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، بەبۆنەی جەژنی رەمەزان رۆژانی 13، 14 و 15ـی ئەم مانگە لەسەرجەم دەزگاکانی حکومەتدا پشوی فەرمی دەبێت و رۆژی 16ـی ئایاریش دەوامی فەرمی لە فەرمانگەکان دەستپێدەکاتەوە.

 لە رۆژمێری ساڵانەی پشوو و بۆنە فەرمییەکانی حکومەتی هەرێمدا هاتووه‌، رۆژانی پێنجشەممە تاوەکو شەممەی داهاتوو (13، 14 و 15ـی ئایار) بەبۆنەی جەژنی رەمەزان لەسەرجەم دەزگاکانی حکومەتدا پشوی فەرمی دەبێت و رۆژی یەکشەممەش 16ـی ئایار ده‌وامی فه‌رمی لەفەرمانگەکان ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ بڕیاره‌ ئێوارەی رۆژی 11ی ئایار لیژنەی بینینی مانگ لە هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە و بڕیار لە دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژن بدەن و ئەگەر لەو رۆژەدا مانگ ببینرێت، پشووی جەژن گۆڕانکاری بەسەردا دێت و رۆژی چوارشەممە 12ی ئایار دەبێتە یەکەم رۆژی جەژن بە پێچەوانەوە ئەگەر نەبینرێت، ئەو رۆژە دەبێتە تەواوکاری مانگی رەمەزان و یەکەم رۆژی جەژن دەکەوێتە رۆژی پێنج شەممەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group