موسڵ.. لە مۆڵگەیەكدا 6 چەكداری داعش كوژران

12/05/2021 عێراق

نەوا-
هەواڵگری عێراقی ئاشكرایكرد، لە پرۆسەیەكی پێشوەختدا هەڵیان كوتاوەتە سەر مۆڵگەیەكی چەكدارانی داعش و سەرجەم ئەوانەی تێیدا بووە 6 چەكدار بوون و كوژراون.
بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی لەبەیاننامەیەكدا بڵاویكردووەتەوە، بە هاریكاری لەگەڵ هەواڵگری پرۆسەكانی نەینەوا پرۆسەیەكی پێشوەخت و ورد ئەنجام دراوە.
رونیشكراوەتەوە، پرۆسەكە هەڵكوتانە سەر مۆڵگەیەكی چەكدارانی داعش بووە لە ناوچەی "جەحش" لە باشوری موسڵ و پێكدادان لەگەڵ ئەو چەكدارانەی لە مۆڵگەكەدا بوون هاتووەتە ئاراوە.
هەواڵگری عێراقی جەختیلەوەشكردووەتەوە، لە پێكدادانەكەدا سەرجەم ئەو چەكدارانەی لە مۆڵگەكەدا بوون كە ژمارەیان 6 چەكدار بووە كوژراون.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group