باڵیۆزی ئێران: گەورەترین وێستگەی كارەبا لە عێراق دروست دەكەین

پێش 4 هەفتە عێراق

نەوا-
باڵیۆزی ئێران لە بەغدا دەڵێت، وڵاتەكەی گەورەترین وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبا لە عێراق دروست دەكات.
بەپێی هەواڵێكی كەناڵی ئەلعالەمی ئێرانی ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی ئەو وڵاتە لە بەغدا رایگەیاندووە، ئێران دوو وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبا لە عێراق دروست دەكات.
رونیشیكردوەتەوە، یەكێك لەو دوو وێستگانە، دەبێتە گەورەترین وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبا لە عێراق.
ئەمەش لە كاتێكدایە بەهۆی گەمارۆكانی ئەمریكاوە پارەیەكی زۆری قەرزی كارەبا و غازی ئێران لەسەر حكومەتی عێراق كەڵەكەبووە و تائێستا بەغدا نەیتوانیوە قەرزەكانی بداتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group