حکومەتی هەرێم: هاووڵاتییان دەتوانن بە پارەیەکی کەم کۆتایی بە قەرزەکانیان بهێنن

21/06/2021

نەوا
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، حکومەت لە بەشێکی زۆری قەرزەکانی هاوڵاتیان خۆشدەبن.

 فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم رایگەیاندووە، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار حکومەتی هەرێمی لە بەشێکی زۆری قەرزەکانی ئاوى هاوڵاتیان خۆش دەبێت.
راشیگەیاندووە: پرۆسەکە بەمنزیکانە دەستپێدەکات بۆیە هاووڵاتیان ئەم دەرفەتە لەدەست خۆیان نەدەن و سەردانی فەرمانگەکانی ئاو بکەن و بە لێخۆشبوونێکی زۆر و پارەیەکی ڕەمزی کۆتایی بە قەرزەکانیان بهێنن.
روونیشیکردوەتەوە: هەندێ هاوبەشی ئاو هەن، ئەگەر بۆ یەک مانگ، یەک ملیۆن دیناریشان بۆ هاتبێتەوە، واتە قەرزار بن، بە پێدانی تەنیا 45 هەزار دینار، قەرزیان لەسەر نامێنێ.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group