سێ‌ گیان لەدەستدان بە نەخۆشیەكی مەترسیدار لە عێراق تۆمار كران

17/07/2021 عێراق

نەوا

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاشكرایكرد، 3 حاڵەتی گیان لەدەستدان بە نەخۆشی "تای خوێنبەربوون" تۆمار كراون، كە رێژەی مردن بەو نەخۆشیە 60% و تائێستاش هیچ چارەسەرێكی نییە.
هەیسەم عوبەیدی، بەڕێوەبەری پاڵپشتی تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا باسی لەوەكردووە، 3 حاڵەتی گیان لەدەستدان بە نەخۆشی "تای خوێنبەربوون" تۆمار كراون، یەكیان  لە بەغدا و دوو حاڵەتیش لە زیقار، هەروەها گومان لە دوو حاڵەتی تریش دەكرێت لە پارێزگای ئەنبار.
رونیشیكردووەتەوە، رێژەی گیان لەدەستدان بەو نەخۆشیە 60%ە و ڤایرۆسییە و لە ئاژەڵانەوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ و پێویستە هاوڵاتیان هۆشیاربن بەتایبەتی كە لە جەژنی قوربان نزیك دەبینەوە.
عوبەیدی باسی لەوەشكردووە، نەخۆشیەكە دەبێتە هۆی خوێنبەربونێكی توند و لە رێگەی گیانداری توشبوو یاخود پێوەدانی مێشولە كە هەڵگری ڤایرۆسەن دەگوازرێتەوە، هەروەها لە رێگەی سەربڕینی ئاژەڵەوە بەبێ‌ بەكارهێنانی دەستكێش و چاویلەی تایبەت، یاخود هەر شلەمەنییەكە كە پیسبوو بێت بە ڤایرۆسەكە، لە مرۆڤەوە بۆ مرۆڤیش دەگوازرێتەوە، ئەویش لە رێگەی بەركەوتنی خوێن یاخود هەر شلەمەنییەكی جەستەی كەسی توشبوو.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group