محەمەد حاجی مەحمود: خەنجەرێكی ژەهراوی تر لە كورد دەدرێت

28/07/2021

نەوا-
محەمەد حاجی مەحمود سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان سەبارەت بە كۆبوونەوەكەی جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا و مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق پێی وایە، ئەوەی بینیان و گرنگی پێدەدرا یەكپارچەیی خاكی عێراق بوو، پێی وایە ئەوەش خەنجەرێكی ژەهراوییە جارێكی تر لە پشتەوە لە كورد دەدرێت
محەمەد حاجی مەحمود لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردووەتەوە، كۆبوونەوەی كازمی و بایدن لە واشنتۆن ئەنجامێكی ئەوتۆی نییە، كازمی خاوەنی بڕیار نییە لە عێراق، ئەمریكاش پاشەكشە ئەكات لە زۆر شت، وەك لە ئەفغانستان كردی.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەوەی ئێمە بینیمان و راگەیاندنەكان بایەخیان پێ ئەدا، یەك پارچەیی خاكی عێراق بوو، ئەوەش پێم وایە خەنجەرێكی ژەهراوییە جارێكی تر لە پشتەوە لە كورد ئەدرێت.
شاندێكی حكومەتی عێراق بە سەرۆكایەتی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران لە واشنتنە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر بابەتی كشانەوەی هێزە شەڕكەرەكانی ئەمریكا و چەندین مەلەفی تر، رۆژی سێشەممەش كازمی و جۆ بایدن كۆبوونەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group