پەیمانگایەكی میسری: بڕینی هێڵەكانی ئینتەرنێت بۆ مانگێك ناڕاستە

14/09/2021 هەمەڕەنگ

نەوا-
پەیمانگای نیشتمانی بۆ لێكۆڵینەوە گەردونییەكان لە میسر بڵاویكردەوە، ئەو هەواڵانەی باس لەوە دەكەن بەهۆی شەپۆلێك لە خۆرەوە بۆ ماوەی مانگێك یاخود زیاتر ئینتەرنێت لە سەر زەوی دەبڕێت، دوورن لە راستییەوە.
پەیمانگای نیشتمانی بۆ لێكۆڵینەوە گەردونییەكان لە میسر لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردووەتەوە، چەند هەواڵێك بڵاوكراوەتەوە گوایە زریانێك لە خۆرەوە روو لە زەوی دەكات و دەبێت هۆی بڕینی هێڵەكانی ئینتەرنێت لە جیهاندا بۆ ماوەی یەك مانگ.
ئەوەش هاتووە، ئەوەی باس دەكرێت و لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاودەكرێتەوە دوورە لە راستییەوە و ئەو هەواڵانە تەنها بڕوپاگەندەن.
ئەمەش دوای ئەوە دێت، پێشتر توێژینەوەیەك لە ماڵپەڕەكان بڵاوكرایەوە گوایە زریانێك لە خۆرەوە بەرەو زەوی بەڕێوەیە و كارەسات دروست دەكات و كاریگەری لەسەر كێبڵەكانی ئینتەرنێت لە ئاوی دەریا و زەریاكاندا دروست دەكات و بۆ ماوەی چەند هەفتەیەك یاخود مانگێك هێڵەكانی ئینتەرنێت دەبڕدرێن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group