سەدر: كارێك مەكەن پەشیمانی بەدوادا بێت

13/10/2021 عێراق

نەوا-
موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدر دەڵێت، گرنگ نییە كێ براوەی هەڵبژاردنە بەڵكو گرنگ گەلی عێراقە لە رووی خزمەت گوزاری و ئەمنییەوە، داواش دەكات كارێك نەكەن پەشیمانی بەدوادابێت.
موقتەدا سەدر لە تویتێكدا ئاماژەی بەوەداوە، گرنگ نییە كێ براوەی هەڵبژاردنە، بەڵكو هەموو گرنگییەكە گەلی عێراقییە لەرووی خزمەتگوزاری و ئەمنییەتەوە.
باسی لەوەش كردووە، كێشە سیاسیەكان لەسەر سندوقەكانی هەڵبژاردن و دواكەوتنی راگەیاندنی ئەنجام و فشار خستنە سەر كۆمسیۆن، ئەنجامەكەی سلبی دەبێت و زیان بە گەل دەگەیەنێت نەك كوتلە سیاسیەكان.
سەدر داواش لە هەمووان دەكات، دان بەخۆیاندا بگرن و هەستی نیشتمانییان هەبێت لە پێناو نیشتمان و پابەندبن بە رێگە یاساییەكانەوە سەبارەت بە سكاڵاكانی هەڵبژاردن و پەنا بۆ كارێك مەبەن پەشیمانی بەدوادا بێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group