سەدر: بەتوندی روبەڕوی سەرپێچییەكان دەبینەوە

26/10/2021 عێراق

نەوا-
موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر دەڵێت، سیاسەتی داهاتوویان لە حكومەتی عێراق مامەڵە كردنی توندە بەپێی یاسا، دژی ئەو كەسانەی لە یاسا دەردەچن.
سەدر لە تویتێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی، حكومەتی داهاتوو بەپێی یاسا كارەكانی دەكات، سیاسەتی حكومەتی داهاتوی عێراق شێوازێكی توندە دژی هەموو ئەوانەی لە یاسا دەردەچن.
رێبەری رەوتی سەدر شێوازی دەرچون لە یاسای رونكردوەتەوە و دەستدرێژیكردنە سەر موڵك و ماڵی حكومەت، وەكو بەكارهێنانی نایاسایی ئاو، كارەبا، شەقام و شۆستە و شوێنە گشتییەكان، سەرپێچی هاتوچۆ و تەقەكردنی هەڕەمەكی لە ئاهەنگ و بۆنەكاندا بە نایاسایی داناوە. 
سەدر باس لە پێدانی بەرتیل و گران كردنی نرخی شتومەك لە بازاڕەكاندا و چەند كارێكی دیكەش دەكات و وتویەتی، بە سەرجەم توانایەكەوە روبەڕوی هەموو سەرپێچییەك دەبنەوە و رایاندەگرن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group