بارستە هەواییەكی سارد روو لە هەرێم دەكات

7 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویكردەوە، بارستە هەواییەكی ساردی سیبیری روو لە ناوچەكەمان دەكات و پلەكانی گەرما زیاتر روو لە نزم بوونەوە دەكەن.
بەڕێوەبەرایەتییەكە لە بڵاوكراوەیەكدا ئاماژەی بەوەداوە، كاریگەری ئەو شەپۆلەی رووی لە ناوچەكەمان كردووە بەردەوامی دەبێت و باران بارین لە ناوچەی جیاجیا دەبێت.
باس لەوەش كراوە، سبەی پێنج شەممە باران بارین زیاتر دەبێت وە بەفریش لە ناوچە شاخاوییە سنووریە بەرزەكان دەبێت، كاریگەری ئەو شەپۆلە بەردەوامی دەبێت تاوەكو رۆژی دووشەممە.
بەپێی پێشبینییەكانی بەڕێوەبەرایەتییەكە، رۆژی شەممە بارستە هەواییەكی ساردی سیبیری روو لە ناوچەكەمان دەكات و پلەكانی گەرما زیاتر روو لە نزم بوونەوە دەكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group