سەربازگەی زلیكانی توركیا لە موسڵ كرایە ئامانج

15/01/2022 عێراق

نەوا-
بە چەند موشەكێكی جۆری گرادی 122 ملم، هێرشكرایە سەر سەربازگەی زلیكانی سوپای توركیا لە ناحیەی باشیك لە سنوری موسڵ.  
سەرچاوەكانی هەواڵی عیراقی ئاشكرایان كرد، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە لە رێگەی 3 موشەكی گرادی 122 ملم، بنكەی زلیكان لە قەزای بەعشیقەی سەربە پارێزگای نەینەوا كراوەتە ئامانج.
بەپێی زانیاریەكان، لە ئەنجامی كەوتنە خوارەوەی موشەكەكانەوە هیچ زیانێكی گیانی نەكەوتووەتەوە.
ئەوەش لەكاتێكدا هەر رۆژی شەممە لە رێگەی 3 درۆنەوە هێرش كرایە سەر بنكەی ئاسمانی بەلەد لە پارێزگای سەڵاحەدین، بەڵام دوای ئەوەی لەلایەن تاوەرەكانی پاسەوانییەوە تەقەیان لێكرا، كشێنرابوونەوە. 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group