بەهۆی گومانی بۆمبەوە فڕۆكەیەكی روسیا بەناچاری نیشتەوە

15/01/2022 جیهان

فڕۆكەیەكی روسی بەهۆی بونی بۆمبێكەوە بەناچاری لە فڕۆكەخانەیەكی ئەو وڵاتە نیشتەوە.
لە گەشتێكیدا فڕۆكەیەكی روسیا كە لەشاری سان پترسبۆرگەوە فڕیبوو بە ناچاری لە فڕۆكەخانەیەكی شاری سامارای ئەو وڵاتە نیشتەوە.
بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی ئینتەرفاكس، دوای هەستانی فڕۆكەكە بەماوەیەكی كەم كەسێكی نەناسراو  ئاگاداری دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتەی كردۆتەوە كە بۆمبێك لەناو فڕۆكەكەدا هەیە، دوای گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست فڕۆكەكە كە لەجۆری بۆینگ 737 بوە بەناچاری نیشتۆتەوە.
راشگەیەنراوە، هێزە ئەمنییەكان و شارەزایانی پوچەڵكردنەوەی بۆمب گەیشتونەتە سەر فڕۆكەكە تا پشكنینی بۆ بكەن و بۆمبەكە پوچەڵ بكەنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group