تەندروستی عیراق هۆشداری دەدات: گەیشتینە لوتكەی بڵاوبونەوەی ئۆمیكرۆن

18/01/2022 عێراق

نەوا-
هەیسەم جبوری بەرێوەبەر لە وەزارەتی تەندروستی عیراق دەڵێت، نەوەی ئۆمیكرۆنی كۆرۆنا گەیشتووەتە لوتكەی بڵاوبوونەوە و ماوەی مانەوەی ڤایرۆسەكە لە جەستەی توشبوودا كەمترە لە 7 رۆژ.
هەیسەم جبوری بە رۆژنامەی فەرمی وتووە، نەوەی ئۆمیكرۆن وەك و نەوەكانی تر وایە بەڵام خێرایی بڵاوبونەوەكەی زۆر زیاترە، ئەوەش بەهۆی زیادبوونی ژمارەی توشبووان بەشێوەیەكی بەرچاو و لەماوەیەكی كەمدا جێی نیگەرانییە.
رونیشیكردووەتەوە، زیادبوونی توشبووانیش پەستان دەخاتە سەر سەرچاوەكان، وەك دەرمان و قەرەوێڵەی نەخۆشخانەكان و میلاكاتی تەندروستی، ماوەی مانەوەی كۆرۆنا لە جەستەی نەخۆشدا 21 رۆژە بەڵام ئۆمیكرۆن لە هەفتەیەك كەمترە، ئەوەش بەهۆی خێرایی دەركەوتنی نیشانەكان و كورتی مەودای بڵاوبوونەوەی.
ئەو بەڕێوەبەرە لە وەزارەتی تەندروستی عیراق جەختی لەوەش كردووەتەوە، لە ئێستادا بڵاوبونەوەی ئۆمیكرۆن لە عیراق گەیشتووەتە قۆناغی لوتكە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group