هەفتەی داهاتوو پۆستی سەرۆك كۆمار لەنێوان یەكێتی و پارتی یەكلایی دەبێتەوە

23/01/2022

بەرپرسێكی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆتا وادەی یەكلاییكردنەوەی پۆستی سەرۆك كۆماری داهاتوی عیراق ئاشكرا دەكات.
مەهدی عەبدولكەریم بەرپرسی پارتی بە ئاژانسی هەواڵیی عیراقی راگەیاندوە، پێدەچێت لە هەفتە داهاتوو كاندیدی سەرۆك كۆماری عیراق لەلایەن پارتی و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە یەكلایی بكرێتەوەو هەردوو حزب كۆتا وادەیان 9-2وە بۆ هەڵبژاردنی كاندیدەكانیان.
رونیشیكردۆتەوە، لەلایەن یەكێتیەوە بەرهەم ساڵح و لەتیف رەشد لەو ناوانەن كە پێشنیار كراون، هەروەها لەلایەن پارتیشەوە هۆشیار زێبارییە لەگەڵ چەند كانیدیدێكی تری سەربەخۆش هەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group