هاوپەیمانییەكی نوێ لەعیراق پێكهێنرا

25/01/2022 عێراق

هاوپەیمانییەكی نوێ لەعیراق راگەیەنراو جەخت لەسەر بونیاتنانی دەوڵەتێكی هاووڵاتیبون دەكاتەوە.
بەپێی راگەیەنراوێك، كە واژۆی خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانی سیادەی بەسەرەوەیە راگەیانراوە، لەسەر داواكاریی لایەنگرانیان پەرۆشن بۆ پێكهێنانی تیمێك كە بڕواداربێت بە خۆشەویستی عیراق و پێداگر بێت لە بەرگریكردن لە مافەكانی لایەنگرانیان و نوێنەرایەتیان بكات.
خەمیس خەنجەر لەبەشێكی تردا رایگەیاندوە، لەپێناو هەموو ئاوارەكان و ئەوانەی كە بێسەروشوێن كراون یاخود ستەمیان لێكراوەو لەپێناو هاووڵاتیاندا هاوپەیمانیەكی گشتگیری سیاسی رادەگەیەنن كە پەرۆشن بۆ سەروەریی عیراق و زامنی بونیاتنانی دەوڵەتێكی هاووڵاتیبونی راستەقینە.
لە راگەیەنراوەكەی هاوپەیمانی سیادەشدا هاتوە، كاردەكەن بەپشتیوانی هێزەكانیان بەهەموو ریزەكانیانەوە بۆ بەرەنگاربونەوەی تیرۆر، هەروەها كاریش دەكەن بۆئەوەی چەك تەنها بەدەست دەوڵەتەوە بێت، لەو پێناوەشدا وەرەقەیەكی نیشتمانی یەكگرتوو كە وێنای رێگەی باشتر بكات پێشكەش دەكەن.

 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group