چوارچێوەی هەماهەنگی: دیاریكردنی سەرۆك وەزیران دەبێت لە رێگای رێككەوتنەوە بێت

27/01/2022 عێراق

نەوا-
سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان، لەسەر پرسی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عیراق كۆبونەوەو رایانگەیاند، دیاریكردنی سەرۆك وەزیران دەبێت لە رێگای رێككەوتنەوە بێت، نابێت پێكهێنانی حكومەت تەنها لەسەر بڕیاری یەكلایەن بێت و لایەنەكانی دیكە پەراوێز بخرێن.
چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان لە دوای كۆبەنەوەكەیان ڕاگەیەندراوێكیان بڵاوكردەوە تێیدا هاتوە ، نابێت وڵات لەوە زیاتر رووبەڕووی كێشە و قەیران بكرێتەوە ودەبێت كار بۆ خزمەتكردنی  هاوڵاتییان بكرێت، ئەوەش بەدانانی سەرۆك وەزیرانە بە شێوەیەك ڕێكەوتنی لەسەر كرابێت. 
لە راگەیەنراوەكەدا جەخت لەسەر پرۆژەكەیان بۆ بەشداریكردن لە بەڕێوەبردنی وڵات و دژایەتی پەراوێزخستنی لایەنەكان دەكەن، پێیان وایە ئەو كارە كاریگەری لەسەر عیراق دەبێ، ئەوان لەگەڵ ئاڵوگۆڕی ئاشتییانەی حكومەتی زۆرینەن، بەڵام نابێت پیكهێنانی حكومەت تەنها لەسەر بڕیاری یەك لایەن بێت.
چوارشەممە موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر بە مەبەستی كۆبونەوە لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی گەشتە بەغدای پایتەخت و بریارە ئەمرۆ كۆببنەوە .


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group