ئۆپیك رێژەی هەناردەی نەوتی عیراق زیاد دەكات

پێش 2 هەفتە عێراق

رێژەی هەناردەكردنی نەوت لە عیراق بۆ سێ مانگی داهاتوو زیاد دەكات و  رێكخراوی ئۆپیك رەزامەندی زیادكردنەكەی دەربڕیوە.
محەمەد سەعدون نوێنەرانی عیراق لە رێكخراوی ئۆپیك رایگەیاندوە، بۆ ئەمساڵ پشكی عیراق بە زیادكردن دیاریكرا بەبڕی 50 هەزار بەرمیلی رۆژانە كە ئاستی باڵای بەرهەمهێنان تا مانگی حوزەیرانی داهاتوو دەگاتە 4 ملیۆن و نیو بەرمیل لە رۆژێكدا.
سەعدون راشیگەیاندوە، عیراق مافی زیادكردنی بەرهەمی هەیە بۆ مانگەكانی تەمموزو ئاب و ئەیلول رێژەی 50 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە زیاد دەكات بەمەش عیراق دەگەڕێتەوە ئاستی سروشتی خۆی لە بەرهەمهێناندا.
نوێنەری عیراق لە رێكخراوی ئۆپیك ئاشكراشیكردوە، پلانی وەزارەتی نەوت زیداكردنی پلە بە پلەو وەبەرهێنانەو زیادكردنە خودی ئۆپیك رێگەی پێداوە، هەروەها بەپێی خەمڵاندنەكانیش بۆ وەرزی سێیەمی ئەمساڵ تێكڕای نرخی نەوت لە سەروو 100 دۆلاری ئەمریكییەوە دەمێنێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group