گواستنەوەی حاجیان بۆ سعودیە كۆتاییهات

26/06/2022 عێراق

دەستەی حەج و عومرەی عیراق راگەیاند كۆتاییاهێنانی بە گواستنەوەی حاجیان بۆ شانشینی عەرەبی سعودیە راگەیاند.
لە راگەیەنراوێكدا دەستەی حەج و عومرەی عیراق بڵاویكردۆتەوە، زیاتر لە 15 هەزار هاووڵاتیان گواستۆتەوە بۆ سعودیە بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەجی ئەمساڵ و پرۆسەی گواستنەوەكەش لە هەردوو رێگەی وشكانی و ئاسمانییەوە ئەنجامدراوە. 
پێشتر دەستەكە رایگەیاندبوو كە پشكی عیراق بۆ حەجی ئەمساڵ دەگاتە 15 هەزارو 252 هاووڵاتی، تائێستاش هیچ رێژەیەكی تر زیادنەكراوەو هەموو پێداویستیەكیان بۆ ئامادەكردون و تیمی پزیشكیشیان بۆ رەوانە كردون تاكو بەردەوام چارەسەری ئەو حاجیانە بكەن كە لەكاتی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەجدا پێویستیان پێی دەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group