وەزیری دەرەوەی ئەمریكا: تەنها لەیەك حاڵەت چەكی ئەتۆمی بەكاردەهێنین

02/08/2022 جیهان

نەوا-
ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا دەڵێت، وڵاتەكەی تەنها لە یەك حاڵەتدا چەكی ئەتۆمی بەكاردەهێنێت، ئەویش بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشی ئەتۆمی بۆ سەر وڵاتەكەیان یاخود هاوپەیمانەكانیان.
ئەنتۆنی بلینكن لە كۆنگرەیەكی تایبەت بە پەیماننامەی قەدەغەكردنی چەكی ئەتۆمیدا وتی، تاوەكو چەكی ئەتۆمی هەبێت رۆڵی سەرەكی هێزی ئەتۆمی وڵاتەكەی بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشی ئەو جۆرە چەكەیە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا باسی لەوەش كردووە، تەنها لە حاڵەتی تایبەتدا چەكی ئەتۆمی بەكاردەهێنن ئەویش بە مەبەستی پاراستنی بەرژەوەندییەكانی وڵاتەكەی و هاوپەیمانەكانیانە.
پێشتریش ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان هۆشداری دابوو لەوەی، جیهان تەنها یەك هەنگاو لە جەنگی ئەتۆمییەوە دوورە و تەنها لەیەك تێنەگەیشتنێكی ئەوێت بۆ هەڵگیرسانی ئەو جەنگە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group