وەزارەتی ناوخۆ: بازرگانیكردن بە گورچیلە و هێلكە گونەوە لە نێوان عیراق و ئۆكرانیا سەری هەڵداوە

04/08/2022 عێراق

نەوا-
وەزارەتی ناوخۆی عیراق بڵاویكردووەتەوە، ئاشكرایان كردووە كە كاری بازرگانی بە ئەندامانی جەستەی مرۆڤەوە لە نێوان عیراق و ئۆكرانیا دەكرێت و نرخی یەك گورچیلە گەیشتووەتە 33 هەزار دۆلار و نرخی یەك هێلكە گونیش دەگاتە 80 هەزار دۆلاری ئەمریكی. 
لەو بارەیەوە عەمید وسام نوسێف زوبەیدی بەڕێوەبەری لێكۆڵینەوە لە بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیكردن بە مرۆڤەوە لە ناوچەی كەرخی بەغدا لە بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنیدا وتویەتی، بازرگانیكردنیان بە ئەندامانی جەستەی مرۆڤەوە لە نێوان عیراق و ئۆكرانیا ئاشكرا كردووە.
باسی لەوەش كردووە، نرخی  هێلكە گون دەگاتە 80 هەزار دۆلار و نرخی یەك گورچیلەش دەگاتە 33 هەزار دۆلار، پرۆسەكە زیاتر بریتییە لە بازرگانیكردن بە گورچیلەوە، لە لێكۆڵینەوەكاندا شكستیان بە بازرگانیكردنێك بە هێلكەی گونەوە هێناوە لە نێوان عیراق و ئۆكرانیا.
زوبەیدی وتوشیەتی، بازرگانیكردن بە ئەندامانی جەستەی مرۆڤەوە لە سەرجەم ئەو نەخۆشخانانە بڵاوە كە كاری چاندنی ئەندامانی جەستە دەكەن، بەرەنگاری ئەو جۆرە بازرگانیكردنە دەبنەوە و دەستگیر كردنی ئەو گروپانەی ئەو كارانە دەكەن لەماوەی دواییدا زیادی كردووە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group