چوارچێوەی هەماهەنگی تاوتوێی داواكارییەكەی سەدر دەكات

04/08/2022 عێراق

چوارچێوەی هەماهەنگی تاوتوێی داواكارییەكەی موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدر دەكات بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران.
عالیە نوسەیف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەسەر فراكسیۆنی دەوڵەتی یاسا رایگەیاندوە، سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی گفتوگۆ لەبارەی داواكارییەكەی موقتەدا سەدرەوە دەكەن بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە، بەڵام گرنگە پێش بڕیاردان بۆچونی هەردوو پێكهاتەی كوردو سوننە وەربگیرێت دواتر بڕیار دەدەن و بۆچونی خۆیان لەوبارەیەوە ئاشكرا دەكەن . 
نوسەیف وتوشیەتی: ئەگەر داواكارییەكە جێبەجێ بكرێت چەند پرسیارێك دێنە پێشەوە، ئایا ئەگەر هەڵبژاردنی پێشوەختە بكرێت بەهەمان حكومەتی كاربەڕێكەڕو هەمان كۆمسیۆن و هەمان یاسا دەكرێت یاخود چۆن، چونكە ئەوكات پێچەوانەی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی دەبێت كە پەرلەمانی پابەند كردوە بە دەركردنی یاسای نوێ و هەروەها ئەنجامدانی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران و پێكهێنانی حكومەتی نوێ.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group