پێشبینییەكان: پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی بەرچاو دادەبەزن

07/08/2022

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویكردەوە، بەپێی پێشبینییەكان ئەمڕۆ پلەكانی گەرما یەك بۆ 2 پلە و سبەینێش 2 بۆ 3 پلە نزمدەبنەوە و لە هەندێك ناوچەش ئەگەری خۆڵبارین هەیە.
بەڕێوەبەرایەتییەكە سەبارەت بە كەشوهەوای ئەمڕۆ یەكشەممە بڵاویكردووەتەوە، ئاسمان بە شێوەیەكی گشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێكی سووك، پلەكانی گەرما نزم دەبێتەوە بە یەك بۆ 2 پلە  بە بەراورد لەگەڵ تۆماركراوەكانی رۆژی شەممە.
سەبارەت بە كەشوهەوای سبەینێ دووشەممە هاتووە، بەهەمان شێوە ئاسمان ساماڵ دەبێت  لەگەڵ تۆزێكی كەم لە هەندێك ناوچە و پلەكانی گەرما نزم دەبێتەوە بە بەراورد بە  تۆماركراوەكانی رۆژی پێشووتری بە 2 بۆ 3 پلە.
رونیشكراوەتەوە، بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینی كراو "هەولێر و راپەڕین 41 و سلێمانی و دهۆك و سۆران 40 پلە و زاخۆ و هەڵەبجە 42 پلە و كەركوك 44 پلە دەبن، هەروەها لە گەرمیان بەرزترین پلە 45 پلەی سەدی دەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group