پێدانی قەرزی 15 بۆ 100 ملیۆن دیناری لە هەرێم دەستپێدەكات

19/09/2022

نەوا-
بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، پێدانی قەرزی 15 بۆ 100 ملیۆن دیناری بە جوتیاران و دەرچوانی كۆلێژی كشتوكاڵی دەستپێدەكات.
بێگەرد تاڵەبانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی، لەگەڵ بانكی قیرتاس یاداشتی لێكتێگەیشتنیان واژۆكردووە، بۆ پێدانی قەرز بە جوتیاران و دەرچووانی كۆلێژی كشتوكاڵ و ڤێتێنەری.
رونیشیكردووەتەوە، پرۆژەی بچووك و مامناوەندیان هەیە و بڕی قەرزەكەش لەنێوان 15 ملیۆن دینار بۆ 100 ملیۆن دینار دەبێت، ماوەی دانەوەی قەرزەكە تاوەكو 5 ساڵە و دوای 6 مانگ لە دەستبەكاربوونی پرۆژەكە دەست بەدانەوەی دەكرێت و هیچ سودێكی ناچێتەسەر.
بە وتەی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، لەمڕۆ دووشەممەوە بەڕێوەبەرایەتییە گشتیەكانی وەزارەتی كشتوكاڵ بیرۆكەكان وەردەرگرن، دوای ئەوەی هەڵسەنگاندنی تەواوەتی بۆ دەكرێت ئاراستەی بانكی قیرتاس دەكرێت، پاشان رێكارەكانی بۆ دەگیرێتەبەر تاوەكو خاوەنی بیرۆكەكە سودمەندبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group