سێ كۆچبەر لەناو زەریای ئەتڵەسی دوای 11 رۆژ رزگار كران

29/11/2022 جیهان

نەوا-
هێزی پاسەوانی كەناراوەكانی ئیسپانیا سێ كۆچبەریان رزگار كرد كە لە نێجیریاوە بەرەو دورگەكانی كەناریی بەرێكەوتبون، دوای ئەوەی 11 رۆژیان لەسەر پارچەیەكی كانزایی كەشتییەكی بارهەڵگری نەوت بەسەربرد لەناو زەریای ئەتڵەسیدا.
دەسەڵاتدارانی ئیسپانیا بڵاویانكردۆتەوە، كەشتییەكە 17ی ئەم مانگە لە شاری لاگۆسی پایتەختی نێجیریاوە بەڕێكەوتوە و دوێنێ 28-11 كۆچبەرەكان دۆزراونەتەوە، هەروەها ئەو ماوە زۆرەش لەسەر پارچەی كانزایی كەشتییەكە بون كە چەند پێیەك مەودای نێوانیان بوە لەگەڵ زەریای ئەتڵەسی.
 باس لەوەشكراوە، نیشانەكانی وشكبونەوە و دابەزینی پلەی گەرمی لەش تیایاندا دەركەوتوەو راستەوخۆ دوای وەستانی كەشتییەكە لە بەندەری لاس پاڵماس رزگاركراون و گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی دورگەكە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group